پۆلیسی عیراقی ده‌ڵێت خۆکوژێـک به ماشێـنێـکی بۆمبڕێژکراو له شاری به‌سره‌ی باشوری وڵاته‌که خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و به‌لای که‌م 15 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن خۆکوژه‌که هه‌وڵی دابوو به ماشێنه‌که‌یه‌وه خۆی بکات به ناو بنکه‌یه‌کی پـۆلیسدا، وه‌لێ کاتێـک ڕێگه‌ی پـێنه‌درابوو، ماشێنه‌که‌ی ته‌قاندۆته‌وه.
وا راگه‌یه‌ندراوه به‌لای که‌م 3 له کوژراوه‌کان پۆلیس بوون.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش، له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه له شـاری موسڵی باکوری عێراق که وا پـێـده‌چێت به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام درابن 6 که‌س کوژراون.
پـۆلیس و کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که له‌سه‌ر جاده‌یه‌کی پـڕ جموجۆڵ له نزیک باڵه‌خانه‌ی حکومه‌تی ڕوویان داوه. ده‌شڵێن له ته‌قینه‌وه‌کاندا به لانی که‌م 55 که‌س برینداربوون.