سوریا داوای له‌و په‌نابه‌رانه کردووه که له‌تاو سه‌رکوتکردنی توندوتیژیانه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ خۆپـیشـانده‌رانی شـارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغور په‌نایان بۆ تورکیا بردبوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی حکومی سوریا ناسراو به سانا ڕایگه‌یاند که هه‌نووکه ئاسایش و ئارامی له‌و شـارۆچکه‌یه و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا به‌رقه‌راه و ده‌ڵێت هه‌موو پـێداویسـتیـیه‌کان به خۆراک و ده‌رمانه‌وه بۆ په‌نابه‌رانی گه‌ڕاوه دابین ده‌کرێت.
حکومه‌تی تورکیا ده‌ڵێت له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا پـتر له 8 هه‌زار هاوڵاتی سوریا چوونه‌ته ئه‌ودیو سـنووری تورکیاوه و له ژێر ده‌واردا ده‌ژین له ده‌مێـکدا تانکه‌کانی سـوپای سوریا به شـارۆچکه‌کانی باکوردا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هاوکات هێزه‌کانی حکومه‌تی سـوریا له‌شـکرکێشـیان بۆ ناوچه‌ی معه‌ره‌ت ئه‌لنوعمان کردووه که 40 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغوره‌وه دوره و حکومه‌تی سوریا به هه‌ڵمه‌تێـکی سـنوورداری ناودێر ده‌کات.
هه‌ندێـک گه‌واهیده‌ر ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش هاوڵاتیانیان له به‌جێهێشـتنی ناوچه‌ی ئیدلب به‌ربه‌ستکردووه و ته‌قه‌شیان له‌و که‌سـانه کردووه که هه‌وڵی ئه‌و کاره‌یان داوه.
بزاڤکارانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن له ناوچه‌ی ئه‌ریحای ڕۆژهه‌ڵاتی جسر ئه‌لشوغور 6 هاوڵاتی کوژراون.
شایانی باسه له‌وه‌تای هه‌ڵگیرسـاندنی ڕاپه‌ڕینی دژ به حکومڕانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ناوه‌ڕاستی مانگی سێی ڕابردوودا به لای که‌م 1300 خه‌ڵـکی سیڤیل و 340 کارمه‌ندی ئاسایش کوژراون.