له‌شـکری پاکسـتان ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن ئه‌فسه‌رێـکیان ده‌سـتگیرکراوه له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاسانکاری بۆ هێرشه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا کرد ئه‌وه‌ی تیایدا ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن کوژرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه گوته‌بێژی له‌شـکری پاکسـتان جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌تهه‌ر عه‌باس ئه‌و هه‌واڵه‌ی به درۆ له‌قه‌ڵه‌م دا و گوتی هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی بۆ نیـیه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی له‌شـکری پاکسـتان پاش ئه‌وه هات که ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له ژماری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتوویه‌تی ده‌زگای زانیاری پاکسـتان 5 پاکسـتانیان ده‌سـتگیرکردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زانیاریان به ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA داوه به‌ر له هێرشه‌که‌ی 2 ی مانگی پـێـنج ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر حه‌شارگه‌که‌ی بن لادن له ئه‌بوت ئابادی پاکسـتان.
کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکری پاکسـتان هه‌واڵی ده‌سـتگیرکردنه‌کانی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پشـتڕاستکردووه، به‌ڵام گوتوویه‌تی هیچ که‌سێـکی له‌شـکری له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتگیر نه‌کراوه.
ڕاپـۆرته‌که‌ی نیویۆرک تایمز ده‌ڵێت له نێو ئه‌و 5 که‌سه‌ی ده‌سـتگیرکراون ئه‌فسه‌رێـکی له‌شـکری پاکسـتانی هه‌یه که پـله‌که‌ی مه‌یجه‌ره. ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌فسه‌ره چووه ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی نووسیوه که هاتوچۆی ماڵی بن لادنیان کردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا به نیویۆرک تایمزیان گوتووه سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری لیۆن پانێتا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری و ده‌زگای زانیاری پاکسـتان باسکردووه له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی بۆ ئه‌و وڵاته.