هێزه‌کانی سوریا سه‌رکوتکردنیان بۆ جوداخوازان به‌رفراوانکردووه له هه‌ڕێمه‌که‌ی نزیك سنووره‌کانی تورکیاوه له‌م ده‌مه‌ی ژماره‌یه‌ك له سوریـیه‌کان به‌ره‌و تورکیا په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ قوتاربوونیان له‌ده‌ست ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که ڕووه‌و زیادبووندایه.
چالاکوانان له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند که هێزه‌کانی سوریا چووبوونه‌ته ناو شارۆچکه‌ی مه‌عه‌ره‌ت ئه‌لنوعمانه‌وه.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌کانی ئاسایش چووبوونه ناو جسر ئه‌لشوغور و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت تاقمه چه‌کداره‌کانی ناو جسر ئه‌لشوغوری به کوشتنی 120 له هێزه‌کانی ئاسایش تاوانبار کردبوو.
هاوکات به‌پرسانی تورکیا ده‌ڵێن ژماره‌ی سوریـیه‌کانی له‌و ڕه‌وشه هاڵاتوون و له سنووره‌کانی په‌ڕیونه‌ته‌وه به‌ره‌و 8 هه‌زار زیادیکردووه.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی گه‌یشتبوونه تورکیاوه ڕایابگه‌یاندبوو که هێزه‌کانی سوریا له ناو گونده‌کان ده‌گه‌ڕان و پیاوانی ته‌مه‌ن 18 بۆ 40 ساڵیان ده‌ستگیر ده‌کرد .