بزوتنه‌وه‌ی 20 فێبرایه‌ری مه‌غریب ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـک گه‌نج دایانمه‌زراندووه داوا ده‌که‌ن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازبکرێت، ده‌ڵێت پـلانه‌که‌ی شـا محه‌مه‌د بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌س نیـیه.
ڕۆژی شه‌ممه ئه‌ندامانی ئه‌م کۆمه‌ڵه که خوازیاری چاکسـازین له مه‌غریب گوتیان پـێشنیاره‌کانی شـا محه‌مه‌د بۆ گۆڕین له ده‌سـتوردا داواکانی ئه‌وان به‌دی ناهێنێت که ئه‌ویش جیاکردنه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانه. ده‌شڵێن ئه‌وان دیانه‌وێت خۆپـیشـاندانه‌کان به شـێویه‌کی ئاشـتیانه به‌ڕێوه بچن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی هه‌ینی شـا محه‌مه‌د په‌یمانی دا زنجیره‌یه‌ک گۆڕانکاری له ده‌سـتوردا بکرێت به مه‌به‌ستی سـنووردارکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی.
شـا محه‌مه‌د له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی گه‌لی مه‌غریب ده‌توانن له مانگی داهاتوو ده‌نگی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م گۆڕانکاریـیانه بده‌ن که ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر و په‌رله‌مان زیاتر ده‌که‌ن. به‌ڵام شـا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ده‌مێنێته‌وه به‌سه‌ر مه‌سه‌له ئاینی و له‌شـکریـیه‌کانی وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌ها شا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رۆک وه‌زیر له‌و پارته هه‌ڵده‌بژێرێت که هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌باته‌وه.
پاش وتاره‌که خه‌ڵـکی به ئاڵا و هوتاف کێشـانهوه ڕژانه سه‌ر شـهقامهکانی ڕه‌باتی پایته‌ختی وڵاته‌که.
ئه‌م وتاره‌ی شـا محه‌مه‌دی شه‌شه‌م پاش ئه‌و خۆپـیشـاندانانه دێن که له‌م مانگانه‌ی دواییدا سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌ی گرته‌وه وه‌کو وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌ب که تیایاندا داوای چاکسـازی ده‌کرێن. خۆپـیشـانده‌ران داوای مافی سیڤیلی زیاتر ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها کۆتایی به گه‌نده‌ڵی بهێنرێت.
ئه‌م به‌رنووسی هه‌موارکردنی ده‌سـتوره له لایه‌ن لیژنه‌یه‌که‌وه پـێشـنیارکراوه که شـا محه‌مه‌د له مانگی سێ‌دا دایمه‌زراندووه.