وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێنی داوه ڕێبه‌ری نوێی ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری بگرێت و بکوژێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی پێشتر، ئوسامه بن لادنی کوشت.
سه‌رۆکی گشت ستوونه له‌شکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن پێنجشه‌ممه ئه‌م سۆز‌و به‌ڵێنه‌ی دا و گوتی دکتۆری میسری که بوو به رێبه‌ری تێرۆریست ده‌بێت چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی هاوشێوه‌ی بن لاده‌ن بکات. له سه‌ره‌تای مانگی پێنج‌دا، کۆماندۆی ئه‌مه‌ریکی له هێرشێک بۆ سه‌ر شوێنی خۆ حه‌شاردانه‌وه‌ی له پاکستان بن لادنیان کوشت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕابه‌رت گه‌یتس گوتویه‌تی ئه‌لقاعیده هه‌ر پابه‌نده له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی هێرشه تێرۆریستیه‌کانی به دژی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا و ئیسرائیل. به‌ڵام ئه‌و گوتی زه‌واهیری ئه‌و "هه‌یبه‌ته سه‌یره‌ی" بن لادن هه‌یبو نیـیه‌تی وه بن لادن گه‌لێک زیاتر له زه‌واهیری ئاگاداری کرداره‌کان بوو.
کاربه‌ده‌ستێکی ناو ئاشکرا نه‌کراوی ئه‌مه‌ریکا گوتویه‌تی، زه‌واهیری هیچ ئه‌زموونی شه‌ڕکردنی نیـیه و شاره‌زایه‌تی وه‌ک ڕێبه‌رێکی به‌هێزو له هه‌ڵسوڕاندنی کاروباری ڕێکخراوه‌یی نیـیه.
پێنجشه‌ممه، ئه‌لقاعیده ڕایگه‌یاند زه‌واهیری کراوه‌ته ڕێبه‌ری ئه‌و ڕێکخراوی تێرۆریستی جیهانیـیه.