له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای پـۆلیسی نایجیریا له ئابوجای پایته‌خت به لای که‌م 2 که‌س کوژراون که خۆکوژه‌که یه‌کێـکیانه.
له گفتوگۆریه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوته‌بێژێـکی کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ئیسلامی بوک‌و حه‌رام به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند.
ئه‌و کۆمه‌ڵه له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ک هێرشی کوشـنده له باکوری نایجیریا لۆمه کراوه ئه‌وانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر ئه‌فسه‌رانی پـۆلیس و کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکه.
ته‌قینه‌وه‌که له شوێنێـکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل‌دا بووه له‌و ده‌مه‌ی چاودێری شوێنه‌که به خۆکوژه‌که‌ی گوتووه له کوێدا ئۆتۆمبیله‌که‌ی ڕابگرێت.
ڕێـکخراوی خاچی سووری نایجیریا ده‌ڵێت به لای که‌م 7 که‌س له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربوون و پـۆلیس ده‌ڵێت زیاتر له 30 ئۆتۆمبیل تێـکشـکاون.
هێزه‌کانی پـۆلیس ڕێـگه و بانه‌کانی ناوچه‌که‌یان گرتووه.