ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌و دوا واده‌یه‌ی که له لایه‌ن عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی کورده‌وه دانراوه بۆ حکومه‌تی تورکیا تا ده‌سـتبکات به وتووێژکردن له‌سه‌ر داواکانی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد کۆتایی پـێدێت.
ئوجه‌لان ئاگاهی داوه ئاگربه‌ست هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌گه‌ر داواکه‌ی بۆ دانوسـتاند جێبه‌جێ نه‌کرێت.
عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان ڕێبه‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردسـتان ده‌کات که پارتیـیه‌کی له یاسا ده‌رچووه له تورکیادا. په‌که‌که داوای خودموختاری بۆ کورده‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌کات.
به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی حکومه‌تی تورکیا و سه‌رهه‌ڵـداوانی کورده‌وه له‌وه‌تای سـاڵی 1984 وه نزیکه‌ی 40 هه‌زار که‌س کوژراون.
پارتی ئاشـتی و دیموکراسی کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تورکیادا نمایشـکردنێـکی به‌هێزی خۆیان نیشـان دا و توانی 36 کورسی په‌رله‌مانی تورکیا به‌ده‌سـتبهێنێت.
ئه‌ڵتان تان ئه‌ندامی نوێی په‌رله‌مانی تورکیا ئاگاهی داوه که ده‌شێت ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا وه‌ک میسر و یه‌مه‌ن و سوریای لێبێت ئه‌گه‌ر هاتوو له ده‌سـتوری نوێی تورکیادا مافی زیاتر بۆ کورده‌کان دابین نه‌کرێت.