هێزه‌کانی سوریا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر گوندێکی نزیک سنووری تورکیا، وه‌ك به‌شێک له هه‌ڵمه‌تی حکومه‌ت له دژ نه‌یارانی که تا دێت زیاتر ده‌بێت.
چالاکوانانی مافی مرۆڤ و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه تانک و تۆتۆمبێلی له‌شکری هێرشیان کرده سه‌ر شارۆچکه‌ی بداما و له‌وێ ته‌قه‌یان کردووه و 70 که‌س ده‌ستگیرکردووه و به لایه‌نی که‌م 2 ماڵیان سـووتاندووه.
ئه‌م په‌لاماره ڕۆژێك دوای ئه‌وه دێت که هێزه‌کانی ئاسایش به ته‌قه‌کردن به‌لانی که‌م 19 که‌سیان کوشت، کاتێـک به هه‌زاران که‌س له شـار و شـارۆچکه‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ به‌شـداریکردن له خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت.
شارۆچکه‌ی بداما له نزیك سنووری تورکیایه. چالاکوانێكی چاودێری مافی مرۆڤی سوری بنکه له له‌نده‌ن گوتی، دانیشـتووانی شـارۆچکه‌که یارمه‌تی ئاواره‌کانیان داوه له‌و ده‌مه‌ی بۆ ناو خاکی تورکیا په‌ڕیونه‌ته‌وه.
ئێسـتا زیاتر له 10 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له ژێر خوێته سپـیـیهکانی ناو ئۆردوگا کاتیـیهکانی تورکیادا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن.
له لایه‌کی دیکه‌وه، له لوبنان هێزی له‌شـکری به شه‌قامه‌کانی شـاری ته‌رابلوسـدا بڵاوبوونه‌ته‌وه پاش ئه‌و پـێـکدادانه خوێناویـیانه‌ی نێوان نه‌یاران و لایه‌نگرانی حکومه‌تی سوریا ڕۆژی هه‌ینی له‌و شـاره ڕوویان دا.
پـێـکدادانه‌کان له‌وه ده‌سـتیپـێـکرد کاتێـک دانیشـتوانی گه‌ڕه‌کێـکی سووننه‌ی شـاره‌که له‌گه‌ڵ دانیشـتوانی گه‌ڕه‌کێـکی عه‌له‌وی به‌هۆی خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌تی سوریا ڕووبه‌ڕووی یه‌کتری بوونه‌وه و له ئاکامدا 7 کوژراو 25 برینداری لێـکه‌وته‌وه.