پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له شاری نالوتی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ڕوویدا.
شه‌ڕکه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایانگه‌یاند به هۆی ئه‌و نائارامییانهوه به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون.
هاوکات ناتۆ ده‌ڵێت ڕاگه‌یاندنه‌کانی حکومه‌تی لیبیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌کانی هاوپه‌یمانان خه‌ڵکی سیڤیل ده‌که‌نه ئامانج قه‌سه‌ی پـڕپـوچن. له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مڕۆ شه‌ممه له برۆکسل خانمهوتهبێژی ناتۆ ئۆنا لهنگیسکۆ گوتی ئه‌وه هێزه‌کانی قه‌زافین که به شێوه‌یه‌کی به به‌رنامه‌و دڕندانه په‌لاماری مه‌ده‌نیـیه‌کان ده‌ده‌ن.
له ڕۆژی هه‌ینی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی په‌یامێکی ده‌نگی بڵاوکرده‌وه و تیایدا په‌یمانی دا شکست به هێزه‌کانی ناتۆ بهێنرێت.
په‌یامه‌که‌ی هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ناتۆ هێرشیان ده‌کرده سه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌خت.
ته‌له‌فیزیۆنی ڕه‌سمی لیبیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێرشی زیاتر کراونه‌ته سه‌ر پایته‌خت.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه نه‌مسا بوو به دوایین وڵاتی بیانی که ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کاتی ئۆپۆزسیۆن به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی لیبیا دابنێت. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پشتیوانی ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا و قه‌ته‌ریشی به‌ده‌ست هێناوه.