هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا 16 که‌سیان کوشـتووه له میانه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌ی گرتبووه‌وه، هاوکات هێزه‌کانی حکومه‌ت له شاڵاوه‌کانیاندا به‌رده‌وامن.
چالاکوانان و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایش له چه‌ند شـارێـکی وڵاته‌که ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه، پاش ئه‌وه‌ی به هه‌زاران که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و سه‌رله‌نوێ داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دیان له ده‌سه‌ڵات ده‌کرد.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان به لایه‌نی که‌م 2 که‌س له شـاری حومس کوژراون و 2 ی دیکه له شـارۆچکه‌ی دێر ئه‌لزور که یه‌کێـکیان نه‌وجه‌وانه.
ئه‌م نائارامیـیانه ئه‌مڕۆ هه‌ینی لوبنانی گرته‌وه و له‌وێش 2 که‌س کوژران پاش ئه‌وه‌ی دانیشـتووانی گه‌ڕه‌کێـکی سووننه نشینی شـاری ته‌رابلوس خۆپـیشـاندانێـکی دژ به ڕژێمی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دیان سـازکرد و پاشـان له‌گه‌ڵ دانیشتووانی گه‌ڕێـکی عه‌له‌وی نشین به یه‌کیان دادا. جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رۆکی سوریا له ئاینزای عه‌له‌ویـیه.