دادگایه‌کی عێراقی حکومی مه‌رگی به‌سه‌ر 15 ئه‌ندامی گومانلێکراوی تۆڕی تێرۆریستی قاعیده‌دا داوه ، به هۆی رۆڵیان له کوکوژیه‌که‌ی ساڵی 2006 ی میانه‌ی ئاهه‌نگێکی زه‌ماوه‌ن، ئه‌وه‌ی 70 که‌س له ئاهه‌نگێڕانی تێدا کوژران.
له‌و باره‌یه‌ه ئه‌مڕۆ داگای تاوانه‌کان حکومی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و میلیشیایانه راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی به پلاندانان و ئه‌نجامدانی هێرشه‌که تاوانبارکران.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، هێرشه‌که له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامدرا، به هه‌ره کاری تۆقێنه‌ری توند و تیژی له قه‌ڵه‌مدرا، له ماوه‌ی ساڵی 2006 و هه‌روه‌ها 2007 ، له ده‌مه‌ی توندوتیژی ئاینزایی له عێراق له ئه‌وپه‌ڕیدا بوو .
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت، له نێو کوژراوانی ئه‌و هێرشه‌ی ساڵی 2006 دا بوک و زاوا و هه‌روه‌ها 15 منداڵی تێدابوو، ئه‌وانه‌ی له نێو ئاوی ڕووباری دیجله‌دا سه‌رجه‌م خنکان.