کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ناتۆ گه‌ڕه‌کێـکی له ته‌رابلوسی پایته‌خت بۆردومان کردووه و له ئاکامدا به لای که‌م 7 که‌سی سیڤیل کوژراون که منداڵیان له نێودایه.
ناتۆ ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی حکومه‌تی لیبیا ده‌کات.
جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا خالید که‌عیم ناتۆی تاوانبارکرد به‌وه‌ی به مه‌به‌ست ماڵی خه‌ڵـکی سیڤیل ده‌کاته ئامانج. گوتیشی ئه‌م هێرشه ئاماژه‌یه‌ک بوو بۆ دڕنده‌یه‌تی ڕۆژئاوا.
کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا ڕۆژنامه‌وانانیان بۆ گه‌ڕه‌کی عه‌راده‌ی ته‌رابلوسی پایته‌خت بردووه که له‌وێ کاره‌کانی فریاگوزاری له باڵه‌خانه‌یه‌کی وێرانبوودا به‌ڕێوه‌ده‌چوون.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا ڕۆژنامه‌وانانیان بۆ نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک بردووه و له‌وێ چه‌ند ته‌رمێـکیان نیشـان داون، له‌وانه ته‌رمی دوو منداڵ که کاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه به هێرشه ئاسـمانیـیه‌که کوژراون.
ئه‌م ڕووداوه هه‌تا ئێسـتا هیچ لایه‌کی سه‌ربه‌خۆ پـشـتڕاستی نه‌کردووه‌ته‌وه.