له ئاکامی توندوتیژی نوێی سیاسی له شاری " که‌راچی" به‌نده‌ری باشوری پاکستان 14 که‌س کوژراون
هاوڵاتیان له شاری خوست ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانیان سازکرد، له‌و شوێنه‌ی به‌رپرسانی خۆجێی هه‌واڵی کوژرانی 6 که‌سی سیڤیلیان راگه‌یاند
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن خۆکوژێـک خۆی له‌و مزگه‌وته‌دا ته‌قاندۆته‌وه که له شـاری قه‌نده‌هاردا پـرسه‌ی زڕ براکه‌ی سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی تیایدا ده‌گێڕێت و له ئه‌نجامدا 4 که‌س کوژراون
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی ئاسـمانی بۆ سه‌ر میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان له پارێزگای ئه‌بیه‌نی باشوری وڵاته‌که به لای که‌م 3 چه‌کدار کوژراون
دادوه‌رێـکی ئیسـپانی ڕایگه‌یاند که‌وا به‌نیازه لـێپـرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی و 3 به‌رپـرسی له‌شـکری ئه‌و وڵاته‌دا بکات له په‌یوه‌ست به لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک
ئێران لێدوانه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکرده‌وه که تاران چه‌کی بۆ یاخیبووانی عێراق دابینکردبێت، ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له هێرشه‌کانی سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا کردووه
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان په‌سه‌ندی په‌رله‌مانی به‌ده‌سـتهێنا بۆ ده‌سـتکردن به گه‌ڕی سێـیه‌می حکومه‌ته‌که‌ی که 322 په‌رله‌مانتار له کۆی 550 ده‌نگیان بۆ دا
وه‌زیری ناوخۆی هیندسـتان ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و ته‌قینه‌وه یه‌ک به دوای یه‌کانه‌ی له مۆمبای ڕوویانداوه و له ئه‌نجامیاندا به لای که‌م 13 که‌س کوژراون، هێرشی هه‌ماهه‌نگبوون
ڕێـکخراوێـکی مافه‌کانی مرۆڤ داوا له سه‌رهه‌ڵـداوانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبیا له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای لیبیا ده‌کات که ژیانی خه‌ڵـکانی سیڤیل له‌و شـارۆچکانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندایه بیپارێزن
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان 5 سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسـایی کوژران
براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا هه‌روا دێت و ڕه‌وایی لهدهسـتدهدات له چاوی گه‌لی سوریادا
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ده‌سـتداوه، ئه‌مه‌ش له ده‌مێـکدا فه‌ڕه‌نسـا داواکه‌ی خۆی نوێـکردۆتهوه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پـێویست له به‌رامبه‌ر سوریا
سه‌رۆکی پێشووی پاکستان په‌روێز موشه‌ڕه‌ف مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕاگرتنی 800 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی له‌شکری بۆ پاکستان.
عێراق ڕێککه‌وتنێکی 12 ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ کۆمپانیای نه‌وتی شێڵ و میتسوبیشی مۆرکردووه بۆ کۆکردنه‌وه ئه‌و گازه سروشتیـیهی که ئێستادا له چاڵه نه‌وته‌کانی باشوری وڵاته‌که‌دا به‌رزده‌بنه‌وه. پاشـان به‌کارهێنانی ئه‌و گازه له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه له نزیکه‌وه کار له‌گه‌ڵ ئاژانسی چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بکات، به‌ڵام ته‌نها به مه‌رجێک ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ئیدعایانه بكشێنێته‌وه که گوایه ئێران خه‌ریکی به‌رنامه‌یه‌کی چه‌کی ناوکییه.
زڕ برای سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پارێزگای قه‌نده‌هاری باشوری وڵاته‌که له ماڵه‌که‌ی خۆی ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه
فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی ناڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کردووه، به‌ڵام دانوسـتاندنی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌یدا نه‌کردووه
وته‌بێژێکی له‌شکری پاکستانی ده‌ڵێت بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕاگرتنی 800 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی له‌شکری بۆ پاکستان کارناکاته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه لایه‌نگرانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌وروبه‌ری ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌یان له دیمه‌شق گرتووه که باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای تێدایه و زیانیان پێگه‌یاندووه.
پهنێته له ڕۆژی دووشه‌مه له به‌غدا به گروپێک له سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکای گوت وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ناتوانێت ڕێگا بدات له به‌رده‌وام بوون به چه‌کدارکردنی یاخیبووه‌کاندا له عێراق
زیاتر نیشـان بده