ئێران لێدوانه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکرده‌وه که تاران چه‌کی بۆ یاخیبووانی عێراق دابینکردبێت، ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له هێرشه‌کانی سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا کردووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاژانسی دهنگوباسی حکومی ئێران له زاری وه‌زیری ئیتڵاعات حه‌یده‌ر موسڵهحی ڕایگه‌یاند که لێدوانه‌کان بێ بنچینه‌ن و ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕامین میهمانپهرست ئه‌و لێدوانانه‌ی به درۆیه‌کی گه‌وره ناودێرکرد.
پێشووتر، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ڕایگه‌یاندبوو که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رپه‌رچی میلیشیا شیعه‌کان ده‌دنه‌وه ئه‌وانه‌ی ئێران پڕ چه‌کیان ده‌کات و به‌رپرسیشن له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی ئه‌م دواییه‌ی توندوتیژی.
له میانی وتارێکدا بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا، به‌ڕێز په‌نێتا گوتبووی ئه‌مه‌ریکا ده‌سته‌وه‌ستان خۆیی ڕاناگرێت له ده‌مێکدا هێرشه‌کانی دژیان درێژه ده‌کێشن و گوتیشی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یه‌کلایه‌نه به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشانه ده‌ده‌نه‌وه.
له مانگی شه‌شی ڕابردوودا و له ئاکامی هێرشه‌کان که گومانبارێـتی میلیشـیا شیعه‌کانی لێـده‌کرێت 14 سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریکا کوژرابوون و له‌م مانگهشـدا له ئاکامی هێرشه‌کان به لای که‌م 2 سه‌ربازی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکا کوژران.
له‌م مانگانه‌ی دوایـیشـدا ئێران په‌یوه‌ندیـیه بازرگانی و دیپـلۆماسیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراقدا پته‌وکردووه.