وته‌بێژێکی له‌شکری پاکستانی ده‌ڵێت بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕاگرتنی 800 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی له‌شکری بۆ پاکستان کارناکاته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان.
ژه‌نه‌ڕال ئه‌تار عه‌باس له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند له‌شکر ده‌توانێت به‌بێ پشتیوانی ده‌ره‌کی ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت.
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌ری کارمه‌ندانی کۆشکی سپی ولیه‌م ده‌یڵی به به‌رنامه‌ی this week ی ته‌له‌فیزیۆنی ABC ی ڕاگه‌یاند که وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری داوه یارمه‌تییه‌کی چه‌ندان ملیۆن دۆلاری بۆ پاکستان ڕابگرێت.
ده‌یڵی گوتی پاکستان هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی بوو له شه‌ڕی دژ به تیرۆرزم، به‌ڵام هه‌ندێک هه‌نگاوی ناوه که واشنتن بڕیار بدات هه‌ندێک له یارمه‌تی له‌شکری ڕابگرێت. ئه‌و ورده‌کاری له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کان نه‌دا.
له زاری کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌یکاوه ڕاگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و هه‌نگاوه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بڕیاری پاکستانه بۆ ده‌رکردنی ڕاهێنه‌رانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له وڵاته‌که و سنووردانان بۆ دانی ڤیزا به ئه‌مه‌ریکاییه‌کان.
شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌م ڕاگرتنی یارمه‌تییه بۆ فشار خستنه سه‌ر له‌شکری پاکستانه تا هاوکاری زیاتر بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی دژ به توندڕه‌واندا.
هه‌ر له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا پاکستان داوای له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرد، زانیاریه‌کانیان له‌سه‌ر شوێنی ڕێبه‌ری نوێی ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری هاوبه‌ش بکه‌ن. ئه‌م داواکارییه‌ش دوابه‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن پانێتا بۆ کابول بوو که له‌وێ ڕایگه‌یاند واشنتن له‌و بڕوایه‌دایه زه‌واهری له ناوچه خێڵه‌کییه‌کانی نیمچه ئه‌تۆنۆمی پاکستان‌دا خۆی حه‌شار دابێت.