کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن خۆکوژێـک خۆی له‌و مزگه‌وته‌دا ته‌قاندۆته‌وه که له شـاری قه‌نده‌هاردا پـرسه‌ی زڕ براکه‌ی سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی تیایدا ده‌گێڕێت و له ئه‌نجامدا 4 که‌س کوژراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتوویه‌تی له‌م هێرشه خۆکوژیـیه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆکی زانایانی ئاینی هه‌رێمه‌که کوژراوه له‌گه‌ڵ 3 که‌سی دیکه و 13 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێرشه‌که ڕۆژێـک پاش ئه‌وه هات که سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی سه‌رپه‌رشـتی ڕێوڕه‌سمی ناشـتنی زڕ براکه‌ی ئه‌حمه‌د والی کارزایی کرد، ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی قه‌نده‌هار بوو و هه‌روه‌ها یه‌ک له پـیاوه به ده‌سه‌ڵاته‌کانی باشوری وڵاته‌که‌ش بوو.
ئه‌حمه‌د والی کارزایی ڕۆژی سێشه‌ممه به ده‌سـتی یه‌کێـک له پاسه‌وانه‌کانی کوژرا که له مێژه‌وه جێی باوه‌ڕی بووبوو. پاسه‌وانه‌که ناوی سه‌ردار محه‌مه‌د بووه و ئه‌ویش له پاش کوشتنی ئه‌حمه‌د والی به ده‌سـتی پاسه‌وانه‌کانی دیکه کوژراوه.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له کوشـتنه‌که ڕاگه‌یاند. به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ڕوون نیـیه ئایا مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به یاخیبووانه‌وه هه‌بووه یان کێشه‌ی نێوان خۆیان.