عێراق ڕێککه‌وتنێکی 12 ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ کۆمپانیای نه‌وتی شێڵ و میتسوبیشی مۆرکردووه بۆ کۆکردنه‌وه ئه‌و گازه سروشتیـیهی که ئێستادا له چاڵه نه‌وته‌کانی باشوری وڵاته‌که‌دا به‌رزده‌بنه‌وه. پاشـان به‌کارهێنانی ئه‌و گازه له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با.
ئه‌و ڕێککه‌وتنه 25 ساڵییه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مۆرکرا پێویسته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند بکرێت و پاشـان کۆمپانیایه‌کی بۆ دابمه‌زرێت به ناوی گازی به‌سڕه.
عێراق به‌شی له سه‌دا 51 ی ده‌بێت له کاتێکدا هه‌وڵ ده‌دات گازی سروشتی بدۆزێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌می کاره‌با.
له مانگی پـێنجدا عێراق ڕازی بوو به‌وه‌ی گازی سروشتی له ئێران بکڕێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با.
زۆربه‌ی ماڵه‌کانی عێراق له ڕۆژێکدا ته‌نها چه‌ند کاتژمێرێک کاره‌بایان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلار یارمه‌تی بۆ ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌رخان کراوه.