ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه لایه‌نگرانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌وروبه‌ری ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌یان له دیمه‌شق گرتووه که باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای تێدایه و زیانیان پێگه‌یاندووه.
ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس ڕایگه‌یاندووه هێرشبه‌ران په‌نجه‌ره‌کانی باڵه‌خانه‌که‌یان شکاندووه و ئاڵای سوریایان له خاکی ئه‌مه‌ریکا به‌رزکردووه‌ته‌وه و دروشمی دژه ئه‌مه‌ریکایان له دیواره‌کانی نوسیوه. به‌پێی ڕاپۆرته‌کان هێرشبه‌ره‌کان پاش ماوه‌یه‌کی کورت شوێنه‌که‌یان جێهێشت.
ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباسی ڕۆژئاوایی له زاری کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌مه‌ریکاوه که ناوی ئاشکرا نه‌کراوه ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ده‌ست به‌جێ نه‌گه‌یشتنه شوێنه‌که. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌وان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ده‌ن به گه‌وره دیپلۆماتانی سوریا له واشنتن.