ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان 5 سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسـایی کوژران.
هێرشه‌که ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی تاگابی هه‌رێمی کاپـیسـا ڕوویدا و هه‌ر له ئاکامی هه‌مان هێرش که تیایدا هێرشبه‌ره‌که خۆی له نزیـکی هاوبه‌ندی ناتۆ ته‌قاندبووه‌وه، که‌سێـکی سیڤیلی ئه‌فغانی کوژرا.
ئه‌م هێرشه له پاش ڕۆژێـک له سه‌ردانی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـایی نیکۆلای سـارکۆزی بۆ ئه‌فغانسـتان ڕوویدا. له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا ڕایگه‌یاندبوو که هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2012 وڵاته‌که‌ی 1000 سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسـایی له ئه‌فغانسـتان ده‌کشێنێته‌وه. هه‌نووکه فه‌ڕه‌نسـا نزیکه‌ی 4 هه‌زار سه‌ربازی له ناو ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه.
شایانی باسه له‌وه‌تای هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان له سـاڵی 2001 دا و ڕووخاندنی حوکمڕانی تاڵیبان به پاڵپـشـتی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاسـتی توندوتیژی له ئه‌وپه‌ڕیدایه.