سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان په‌سه‌ندی په‌رله‌مانی به‌ده‌سـتهێنا بۆ ده‌سـتکردن به گه‌ڕی سێـیه‌می حکومه‌ته‌که‌ی که 322 په‌رله‌مانتار له کۆی 550 ده‌نگیان بۆ دا.
سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول هه‌فته‌ی ڕابردوو کابینه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی په‌سه‌ندکرد که له نێویاندا وه‌زیرێـک هه‌یه بۆ سه‌رپه‌رشـتیکردنی هه‌وڵه‌کانی بۆ به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا.
حکومه‌ته‌که له 25 وه‌زیر پـێـکهاتووه و ته‌نها 6 وه‌زیریان نوێـن. وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو له پـۆسته‌که‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه و وه‌زیری دارایی محه‌مه‌د شیمشه‌ک که کورده ئه‌ویش له پـۆسته‌که‌ی ماوه‌ته‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر داڕشـتنی ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که به مه‌به‌سـتی باشـکردنی ماف و ئازادیـیه‌کان. جێی ئاماژه پـێـکردنه ده‌سـتوری ئێسـتای تورکیا له پاش کوده‌تا له‌شـکریـیه‌که‌ی سـاڵی 1980 وه نووسراوه.