کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی ئاسـمانی بۆ سه‌ر میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان له پارێزگای ئه‌بیه‌نی باشوری وڵاته‌که به لای که‌م 3 چه‌کدار کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه‌کان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کراون و له بنکه‌یه‌کی پـۆلیسیان داوه که زوویه‌کی ئه‌مسـاڵ له لایه‌ن میلیتانه‌کانه‌وه له شـارۆچکه‌ی ئهلوهضیع ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
ڕاپـۆرتی دژ به یه‌ک هه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایی یان یه‌مه‌نی بنکه‌که‌یان بۆرده‌مان کردبێت. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی له‌شـکری یه‌مه‌ن ده‌دات له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوکاریـیه‌ی ده‌یکات له شه‌ڕی میلیتانه‌کانی ئه‌لقاعیده، ئه‌وانه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی بێ سه‌روبه‌ری ئه‌و وڵاته هه‌ژاره‌دا هه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان، ئه‌وانه‌ی هه‌ندێـک په‌یوه‌ندیان به قاعیده‌وه هه‌یه له‌م مانگانه‌ی دوایی ده‌سـتیان به‌سه‌ر چه‌ند شـارۆچکه‌یه‌کی باشوری یه‌مه‌ندا گرتووه له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ ماوه‌ی پـێـنج مانگه ڕووبه‌ڕووی ڕاپه‌ڕینی ئۆپـۆزسیۆن بوونه‌ته‌وه له ناوچه‌ی دیکه‌ی وڵاته‌که‌دا.
خۆپـیشـانده‌ران داوای کۆتایی هێنان به حوکمڕانی زۆرداری سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا سـاڵح ده‌که‌ن که‌وا بۆ 33 سـاڵه درێژه‌ی کێشـاوه.