وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان لیۆن پهنێته له کاتێکدا خۆی ئاماده ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی عێراقی له باره‌ی ئایندهی هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له وڵاته‌که‌دا ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کان زۆر نیگه‌رانه له باره‌ی دابینکردنی چه‌ک له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ میلیشیاکان له عێراق.
پهنێته له ڕۆژی دووشه‌مه له به‌غدا به گروپێک له سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکای گوت وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ناتوانێت ڕێگا بدات له به‌رده‌وام بوون به چه‌کدارکردنی یاخیبووه‌کاندا له عێراق وه راسته‌و خۆ باره‌که چاره‌سه‌ر ده‌کات.
کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان تاوانباری ئێران ده‌که‌ن به چه‌کدارکردنی پیاوه میلیشیاکانی عێراق به چهکانێک که زۆرتر 15 له هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی کوشت له مانگی شه‌ش که کوشنده‌ترین مانگ بووه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا بۆ هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له عێراق.
پهنێته بڕیار وایه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی عێراقی، له نێوانیان سه‌رۆک وه‌زیر نوری مالیکی کۆببێته‌وه و داوایان لێبکات بڕیار بده‌ن ئاخۆ ده‌یانه‌وێت هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان پاش کۆتایی کاته دیاریکراوه‌که‌ی له کۆتایی ئه‌مساڵ بمێننه‌وه یان نا، ئه‌و هه‌روه‌ها بڕیار وایه داویان لێ بکات شه‌ڕێکی زۆرتری میلیشیا شیعه‌کان بکه‌ن.
سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت پارته ڕامیاریه‌کانی عێراق بڕیار وایه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بڕیار بده‌ن ئاخۆ له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان داوا بکه‌ن هه‌ندی له هێزه‌کانیان پاش کاته دیاریکراوه‌که بمێننه‌وه یان نا.
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کان کونسوڵگهریهکی له هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه به هیوای ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزارانی ئه‌مه‌ریکایی بۆ یه‌کێک له هه‌ره ئارام و پـڕ جموجۆڵی ناوچه‌ی وڵاته‌که. هه‌ر له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌که‌دا ماریۆت له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی کوردی رێکهوتنـنامهیهکی مۆر کردووه بۆ کردنه‌وه‌ی هۆتێلیکی 200 ژووری و 75 ئه‌پارتمان که بڕیار وایه له ماوه‌ی سێ ساڵدا له هه‌ولێر دروست بکرێن.