فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی ناڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کردووه، به‌ڵام دانوسـتاندنی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌یدا نه‌کردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا بێرنارد ڤالێرۆ ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی پاریس په‌یامی بۆ حکومه‌تی قه‌زافی ناردووه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کاتی سه‌رهه‌ڵـداواندا.
بێرنارد ڤالێرۆ گوتیشی په‌یامه‌کان به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌ڵێن ده‌بێت ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت وه‌ک به‌شێـک له چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی ماوه‌ی 5 مانگه درێژه‌ی کێشـاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه‌ی ده‌یانه‌وێت کۆتایی به حوکمڕانیـیه 42 سـاڵانیـیه‌که‌ی بهێنن.
پـێشـتر سه‌یف ئه‌لئیسلامی کوڕی قه‌زافی به ڕۆژنامه‌ی ئه‌لخه‌به‌ری جه‌زائیری گوتووه سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا نیکۆلای سارکۆزی له‌م دوایـیانه‌دا له‌گه‌ڵ نێردراوی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کۆبووه‌ته‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر شه‌ڕی لیبیا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه فه‌ڕه‌نسـا ڕاسته‌وخۆ کۆمه‌کی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیای کردووه و به‌شێـک له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ناتۆ له دژی هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا ئه‌نجام ده‌دات.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسـا جێرار لۆنگێ گوتی له کۆتایـیدا ده‌بێت سه‌رهه‌ڵـداوان وتووێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی لیبیادا بکه‌ن به مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی بۆ شه‌ڕه‌که.
جێرار لۆنگێ گوتیشی فه‌ڕه‌نسـا بڕوای وایه پـێویسته قه‌زافی له‌و ژووره‌دا نه‌بێت که دانوسـتاندنی لێـده‌کرێت، به‌ڵام ده‌شێت له ژێر ناوێـکی دیکه‌دا، واته ڕێبه‌ری وڵات نه‌بێت، له کۆشـکه‌یدا بمێنێته‌وه.
سه‌رهه‌ڵـداوان ماوه‌یه‌کی درێژه ڕه‌تیان کردووه‌ته‌وه هیچ جۆره وتووێژێـک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی قه‌زافیدا بکه‌ن هه‌تاکۆ ئه‌و له پـۆسـته‌که‌یدا مابێته‌وه.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل ده‌ڵێن چه‌ند نێردراوێـکی قه‌زافی له‌م دوایـیانه سه‌ردانی ئیسرائیلیان کردووه و له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتان کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی جوانکردنی ڕووی قه‌زافی.
هه‌واڵه‌کان ده‌ڵێن باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له پاریس ڤیزای به دیپـلۆماتانی لیبیا داوه و ڕێـگه‌ی پـێداون له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن زیپی لیڤنی و سـیاسه‌تمه‌دارانی دیکه کۆبـبنه‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل ده‌ڵێن نێردراوه‌کانی لیبیا هیواداربوون ئیسرائیل ڕێـگه به پـشتوانکردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا نه‌دات.