له ئاکامی توندوتیژی نوێی سیاسی له شاری " که‌راچی" به‌نده‌ری باشوری پاکستان 14 که‌س کوژراون ، هاوکات به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نێو ماڵێکدا له ناوچه‌ی باشوری خۆرئاوای وڵات 4 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی پاکستانی گوتیان کاری توندوتیژی له شه‌وی رابردوودا له شاری " که‌راچی" به‌رپابوو، دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامێکی باڵای پارتی گه‌لی پاکستانی ده‌سه‌ڵاتدار ره‌خنه‌ی له پارتی نه‌یاری" بزوتنه‌وه‌ی موته‌حیده قیوامی " و رابه‌ره‌که‌ی گرت.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستانی گوتیان دوابه‌دوای شه‌ڕو کاری توندوتیژی، نزیکه‌ی 160 که‌سیان ده‌ستگیرکردوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه به هۆی زیادبوون له ئاستی توندوتیژی سیاسی و ئێتنی له شاری که‌راچی له هه‌فته‌ی رابردووه‌و به‌لای که‌م 100 که‌س کوژراون .
له لایه‌کی تره‌وه به‌رپرسان له شارۆچکه‌ی " چه‌مه‌ن " له باشوری خۆرئاوای هاوسنوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نێو ماڵێکدا ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی له خۆگرتبوو 4 که‌س کوژراون و هه‌روه‌ها 10 که‌سیش برینداربوون .