وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ده‌سـتداوه، ئه‌مه‌ش له ده‌مێـکدا فه‌ڕه‌نسـا داواکه‌ی خۆی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نوێـکردۆتهوه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پـێویست له به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌ی ناو سوریا.
له توندترین سه‌رزه‌نشـتکردنی واشنتن بۆ به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ده‌سـتیان به سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی دیموکراسیخواز کردووه، خانم هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و ڕێبه‌ره زۆرداره که‌سێـک نیـیه که نه‌توانرێت ده‌سـتبه‌رداری بـبێت، وه ئه‌مه‌ریکاش هیچی له مانه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتی نابێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆک وه‌زیری فه‌ڕه‌نسـا فرانکۆ فیلۆن ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ڕۆژ به ڕۆژ مانه‌وه‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات سه‌ختـتر ده‌بێت. به‌ڕێز فیلۆن هه‌روه‌ها به ڕادیۆی Europe-1 گوت بێ ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌رامبه‌ر سوریا ئێدی جێگه‌ی قبوڵ نیـیه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕووسیا و چین ڕێـگه‌یان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گرتووه بڕیارێـک له دژی سوریا ده‌ربکات.
خانم هێله‌ری کلنتن سه‌رزه‌نشتی سوریاشی کرد له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی کرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له دیمه‌شق و هه‌وره‌ها سه‌ر شـاند‌ی دیپلۆماسی فه‌ڕه‌نسی له‌و وڵاته. گوتیشی حکومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت به‌مه سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه دڕندانه‌ی خۆی لابدات. پاشـان داوای له سوریا کرد وابه‌سته‌ی په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان بێت و پارێزگاری له شـانده دیپـلۆماسـیـیه‌کان بکات. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شقی تاوانبارکرد به‌وه‌ی یارمه‌تی ئێرانیان قبوڵ کردووه بۆ سه‌رکوتکردنی میلـله‌ته‌که‌یان.