سه‌رۆکی پێشووی پاکستان په‌روێز موشه‌ڕه‌ف مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕاگرتنی 800 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی له‌شکری بۆ پاکستان.
به‌ڕێز موشه‌ڕه‌ف ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به کاره‌سات له قه‌ڵه‌م دا. له میانه‌ی لێدوانێکیدا له زانکۆی Rice له هیوستن ته‌کساس به ئاماده‌بووانی گوت بڕینی ئه‌و یارمه‌تییه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکادا نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای پاکستان بێِهێز ده‌کات له شه‌ڕی دژ به تیرۆرزم.
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه وته‌بێژی له‌شکری پاکستان ژه‌نه‌ڕال ئه‌تار عه‌باس به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که که‌مکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ پاکستان کارناکاته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژ به ئه‌لقاعیده و تاڵیبان له هه‌رێمه‌که. ژه‌نه‌ڕال ئه‌تار عه‌باس گوتیشی شکستپێدانی تیرۆستان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه به‌ڵام گوتیشی پاکستان یارمه‌تیه‌ک که مه‌رجی بۆ دانرێت په‌سه‌ند ناکات.