فه‌ڕه‌نسا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌وڵدان له ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویه‌ی حکومه‌تی سوریا ده‌یکات
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ئانکه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیای هه‌ژاند و ته‌قینه‌وه‌که‌ش له نزیک باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت و خوێندنگایه‌کی ناوه‌ندی ڕوویدا
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ، هێرشبه‌ره‌کان به چه‌کی بێده‌نگ ته‌قه‌یان له ده‌سته‌یه‌کی چاودێری پۆلیس کردووه له به‌غدا و 3 پۆلیس له‌و هێرشه‌دا کوژراون
پارێزه‌ری دوو شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی له ئێران زیندانکراون ده‌ڵێت هێشتا چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دادوه‌ری دووه‌م ده‌کات، که پێویسته واژۆی فرمانی ئازادکردنی هه‌ردوو شاخه‌وانه‌که بکات
له په‌یامێـکی ده‌نگی نوێ‌دا ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له لیبیا ڕووده‌دات گاڵتهجاڕیـیهکه به یارمه‌تی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ناتۆوه ده‌کرێت و هه‌تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێت
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له پـێـکدادانێـکدا له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له سه‌نعای پایته‌خت به لای که‌م 20 که‌سیان کوشـتووه
پـۆلیسی ئه‌ڵمانی زانکۆیه‌کی له به‌رلین چۆڵکرد که بڕیاربوو سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول له‌وێ وتارێـک پـێشـکه‌ش بکات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئاگاداریـیهک که ئاماژه‌ی به بوونی بۆمبێـک له زانکۆکه‌دا ده‌کرد
خۆکوژێـک له شـاری که‌راچی باشوری پاکسـتان ماشێـنێـکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی پـۆلیس ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لای که‌م 8 که‌س کوژراون
ڕۆژنامه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه، ده‌ڵێت لهسێـدارهدانهکان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له زیندانی ئه‌وینی تاران و له زیندانێـکی که‌ره‌ج که 45 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای تارانه‌وه دوره جێبه‌جێ کراون
پارێزه‌ری دوو شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی له ئێران‌دا زیندانی‌کراون ده‌ڵێت ئازادکردنیان دواده‌که‌وێت، چونکه دادوه‌رێـک که پـێویسته ئیمزای بکات به پـشـوو ڕۆیشـتووه
به‌شیر ئه‌ته‌لای ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و یه‌کێـتی ئه‌وروپا گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012 یان بده‌ن به قوبرسی یۆنانی، ئه‌وا تورکیا په‌یوه‌ندیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕاده‌گرێت
به‌رپرسانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌مه سه‌رۆك باراک ئۆباما داوا ده‌کات ڕێژه‌یه‌کی نوێ بۆ که‌مترین ئاستی باج بۆ ملێۆنێره‌کان دابنرێت، وه‌ك به‌شێك له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کورتی بودجه
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل پێشبینی ده‌کات هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌م هه‌فته‌یه‌دا شکستبهێنێت
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت بۆ 3 ڕۆژه خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م کارگه‌ی دروسـتکردنی پلێتی به‌رهه‌مهێنه‌ری وزه‌ی ئه‌لیکتریک به تشکی خۆر له رۆژئاوای چین ده‌واریان هه‌ڵداوه
کاربه‌ده‌سـتان له سـتانی وێست ڤێرجینیا ده‌ڵێن پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه و له نمایشێـکی ئاسـمانیدا له فڕۆکه‌خانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که، فڕۆکه‌یه‌کی کۆنی سه‌رده‌می سـاڵانی په‌نجاکان تێـکشـکاوه
گه‌واهده‌ران و کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ده‌می تهقهکردنیاندا له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له سه‌نعای پایته‌خت به لای که‌م 15 که‌سیان کوشـتووه
ده‌یان له ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له دیمه‌شقی پایته‌خت کۆبوونه‌وه و داوایان له سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کرد کۆتایی به‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویانه بهێنێت
ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتمانی لیبیا وای دانابوو یه‌کشه‌ممه له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا کابینه‌ی نوێ ڕابگه‌ینیت، به‌ڵام نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌ن مه‌حمود جبریل به ڕۆژنامه‌وانانی گوت به هۆی به‌رده‌وام بوونی گفتوگۆکان ئه‌م ڕاگه‌یاندنه بۆ ماوه‌یه‌کی 'نادیار' وه‌پاش دراوه.
بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان، نپاڵ و چه‌ند به‌شێکی تری هه‌رێمه‌که‌ی داوه، 18 که‌سی کوشتووه و زیانی له بینا و خانوبه‌ران داوه و ترسی له ناو خه‌ڵکه‌دا دروست کردووه
دوای چه‌ند کاتژمێرێک له پێدانی کوورسیه‌ک به ئه‌نجوومه‌نی کاتی لیبیا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ندێک سزای لابردوو ههندێکیدیکهی له‌سه‌ر لیبیا که‌م کردووه‌ته‌وه.
زیاتر نیشـان بده