کاربه‌ده‌سـتان له سـتانی وێست ڤێرجینیا ده‌ڵێن پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه و له نمایشێـکی ئاسـمانیدا له فڕۆکه‌خانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که، فڕۆکه‌یه‌کی کۆنی سه‌رده‌می سـاڵانی په‌نجاکان له جۆری T-28 تێـکشـکاوه و له ئه‌نجامدا فڕۆکه‌وانه‌که‌ی گیانی له‌ده‌سـتداوه. ده‌شڵێن هیچ که‌س له ته‌ماشاکه‌ران زیانیان پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی هه‌ینیش فڕۆکه‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌رده‌می کۆن به‌ڵام له جۆری P-51 له نمایشـێـکدا له سـتانی نیڤادا که‌وته خوارێ به‌سه‌ر تهماشهکهراندا و له ئاکام فڕۆکه‌وانه‌که و 8 له ته‌ماشاکه‌ران گیانیان له‌ده‌سـتدا و زیاتر له 50 که‌سی دیکه برینداربوون.