سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل پێشبینی ده‌کات هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌م هه‌فته‌یه‌دا شکست‌بهێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌نیامین نه‌تانیاهو به کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی گوت ئاشتی ته‌نها له ڕێگه‌ی دانوستاندنی ڕاسته‌وخۆوه به‌ده‌ست دێت.
فه‌ڵه‌ستینیه‌کان گوتویانه ئه‌وان داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن پشتگیری ئه‌ندامێتیان له‌و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌دا بکات.
واشنتن هه‌ڕه‌شه‌ی کرد به به‌کارهێنانی مافی ڤیتۆ دژ به هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی ئه‌گه‌ر بێت و بگاته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
کۆمه‌ڵه‌ی ناسراو به ئه‌نجومه‌نی چوار لایه‌نه‌که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له نیویۆرك کۆده‌بێته‌وه، وه پێده‌چێت دوا هه‌وڵ بێت بۆ ڕازیکردنی فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان له‌وه‌ی له‌و نیازه‌یان بۆ دان‌نان به ده‌وڵه‌ته‌که‌یاندا وازبهێنن.
ئه‌نجومه‌نه چوار لایه‌نه‌که له نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ک له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و رووسیا پـێکدێت.