کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له پـێـکدادانێـکدا له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له سه‌نعای پایته‌خت به لای که‌م 20 که‌سیان کوشـتووه ، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی شـاره‌که خراپـترین توندوتیژی به‌خۆیه‌وه بینی له ماوه‌ی چه‌ند مانگێـکدا.
ڕۆژی دووشه‌ممه سێره‌گرانی حکومه‌ت له‌سه‌ر بانه‌کانی ناوه‌ندی شـاره‌که‌وه ته‌قه‌یان کردووه و هاوکات له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی شـاره‌که هێزه‌کانی حکومه‌ت له‌که‌ڵ خۆپـیشـانده‌راندا به یه‌کیان‌داداوه.
کاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه منداڵێـک و 3 سه‌ربازی که له هێزه‌کانی حکومه‌ت هه‌ڵـگه‌ڕاونه‌ته‌وه کوژراون.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش به لای که‌م 26 که‌سیان کوشـتووه و به سه‌دانی دیکه‌یان بریندارکردووه له‌و ده‌مه‌ی ته‌قه‌یان له‌و ده‌یان هه‌زار که‌سه کردبوو که به‌شـداریان له خۆپـیشاندانه‌کاندا کرد. خۆپـیشـانده‌ران به ڕێـپـێوان له گۆڕه‌پانی گۆڕانه‌وه به‌ره‌و کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌ڕۆیشـتن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به هه‌زاران که‌س بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه ده‌واریان له گۆڕپانی گۆڕان هه‌ڵـداوه و داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن ئه‌بو به‌کر ئه‌لقوربی له جنێڤ به ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی گوت حکومه‌ته‌که‌ی مه‌خابن و ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له پایته‌ختی یه‌مه‌ن ڕوویاندا. گوتیشی حکومه‌ته‌که‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات و لێـپـێچینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی ئه‌و توندوتیژیانه ده‌کات.