خۆکوژێـک له شـاری که‌راچی باشوری پاکسـتان ماشێـنێـکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی پـۆلیس ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لای که‌م 8 که‌س کوژراون.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگه‌یاند که تیایدا 6 پـۆلیس له‌وانه‌ی پاسه‌وانی ماڵی کاربهدهسـتهکهیان ده‌کرد کوژراون. هه‌روه‌ها ژنێـک و منداڵێـکیش کوژارون.
ئامانجی بۆمبه‌که گه‌وره به‌رپـرسی پـۆلیس چۆدری ئهسهلهم بوو که له هێرشه‌که ڕزگاری بوو. ئهسهلهم سه‌رۆکی یه‌که‌یه‌کی دژه تێرۆره له که‌راچی ئه‌وه‌ی به‌دوای کۆمه‌ڵه میلتانهکانهوه ده‌که‌وێت.
ئه‌م گه‌وره کاربه‌ده‌سـته‌ی پـۆلیس به په‌یامنێرانی گوتووه ئه‌و له ڕابردوودا چه‌ندین جار له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێـکراوه و ده‌ڵێت ئه‌و به‌م کاره ترسـنۆکانهیهی ڕۆژی دووشه‌ممه چۆک دانادات. گوتووشیه‌تی ئه‌و له تاڵیبان ناترسێت و وانه‌یه‌کیان داده‌دا.
تاڵیبانی پاکسـتان گوتوویه‌تی گرووپه‌که‌یان بۆیه ئهسلهمیان کردووه‌ته نیشـانه چونکه چه‌ندین شه‌ڕکه‌ری ئه‌وانی ده‌سـتگیرکردووه و هه‌روه‌ها کوشـتوونی.
گوته‌بێژی تاڵیبان ئیحسانوڵڵا ئیحسان گوتوویه‌تی گرووپه چه‌کداره‌که‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له به نیشـانهکردنی ئه‌و کاربه‌ده‌سـته که ده‌سـتی له کوشـتنی هه‌ڤاڵانمان هه‌یه. ئیحسان به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی AFP گوتووه هێشـتا ئه‌سله‌م له لیستمانه بۆ تیرۆرکردن.