پارێزه‌ری دوو شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی له ئێران‌دا زیندانی‌کراون ده‌ڵێت ئازادکردنیان دواده‌که‌وێت، چونکه دادوه‌رێـک که پـێویسته ئیمزای بکات به پـشـوو ڕۆیشـتووه.
مه‌سعود شه‌فیعی گوتویه‌تی ئه‌و ناتوانێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کاره‌کانی که‌فاله‌تی یه‌ک ملێۆن دۆلاری بۆ جۆش فه‌تاڵ و شه‌ین باور ته‌واو بکات چونکه دادوه‌ری دووه‌م که پـێویسته ئیمزای بکات هه‌تاکۆ ڕۆژی سێشه‌ممه له پـشووه.
ڕۆژی شه‌ممه یه‌ک دادوه‌ر په‌ڕه‌ی که‌فاله‌ته‌که‌ی ئیمزا کردووه. له کاتێـکدا پـێویسـتی به ئیمزای دوو دادوه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی که‌فاله‌ته‌که ته‌واوبێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه مانگی ڕابردوو ئێران حوکمی زیندانی 8 سـاڵی بۆ هه‌ریه‌ک له جۆش فه‌تاڵ و شه‌ین باور ده‌رکرد به تاوانی سیخوڕێتیکردن و چوونه ناو وڵاته‌که‌وه به شێویه‌کی نایاسایی.
ئه‌وان له 31 ی مانگی حه‌وتی سـاڵی 2009 دا پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کی سێـیه‌م ده‌سـتگیرکران که ناوی سـارا شۆرده و له سـاڵی ڕابردوو به که‌فاله‌تی 500 هه‌زار دۆلار ئازادکرا و گه‌ڕایه‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کان.
هه‌رسێـکیان هه‌میشه گوتوویانه ئه‌وان بێ تاوانن و له ده‌می گه‌شتێـکیاندا شـاخه‌وانیـیان له چیاکانی باکوری عێراق کردووه. گوتووشیانه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و سنووره بێ نیشـانه‌یان بۆ دیوی ئێران به‌زاندبێت ئه‌وا به هه‌ڵه بووه.