پارێزه‌ری دوو شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی له ئێران زیندان‌کراون ده‌ڵێت هێشتا چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دادوه‌ری دووه‌م ده‌کات، که پێویسته واژۆی فرمانی ئازادکردنی هه‌ردوو شاخه‌وانه‌که بکات.
پارێزه‌ر مه‌سعود شه‌فیعی گوتویه‌تی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چۆته دادگا به مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی دۆسێی ئازادکردنی دوو ئه‌مریکاییه‌که (جۆش فه‌تال - شه‌ین باوه‌ر) به متمانه‌ی دارایی یه‌ک ملیۆن دۆلار ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت دادوه‌ره‌که هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
شه‌فیعی پارێزه‌ر ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پێیان گوتووه چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی بێت که دادوه‌ره‌که گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رزی گوتووه پێی وانییه به‌م زووانه ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌ی پێوه بکرێت.
ڕۆژی شه‌ممه یه‌کێک له دادوه‌ره‌کان دۆسێکانی ئازادکردنی هه‌ردوو ئه‌مریکاییه‌که‌ی واژۆ کردووه.
پێشتر شه‌فیعی گوتبووی وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دادوه‌ری دووه‌م ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کار.
له مانگی ڕابردوودا ئێران بڕیاری هه‌شت سال زیندانی کردنی دا به‌سه‌ر (باوه‌ر و فه‌تال)دا به تاوانی سیخوڕایه‌تی کردن و هه‌روه‌هاش به‌تاوانی چونه ناوه‌وه‌ی نایاسایی ئێرانه‌وه.
ڕۆژی 31 ی 7 ی ساڵی 2009 ئه‌م دوو ئه‌مریکیه و سارا شۆرد که له‌گه‌ڵیان بوو ده‌ستگیرکران، به‌لام ساڵی پار خانم شۆرد به متمانه‌ی دارایی 500 هه‌زار دۆلار به‌ربوو.
هه‌رسێکیان ڕایده‌گه‌یه‌نن که بێ‌تاوانن و ده‌ڵێن بۆ شاخه‌وانی له ده‌می پشووی خۆیاندا چونه‌ته شاخه‌کانی باکوری عێراق بۆ شاخه‌وانی و ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌و سنوره‌یان به‌زاندبێت که هیچ نیسانه‌یه‌کی لێ نییه ، ئه‌وا به هه‌ڵه بووه.