دوای چه‌ند کاتژمێرێک له پێدانی کوورسیه‌ک به ئه‌نجوومه‌نی کاتی لیبیا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ندێک سزای لابردوو ههندێکیدیکهی له‌سه‌ر لیبیا که‌م کردووه‌ته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌کۆی ده‌نگ بڕیاریدا به لابردنی سزا دراوهییهکان له‌سه‌ر هه‌ندیک بانک و کۆمپانیای لیبیا و کارئاسانکردن بۆ ههندێکیدیکه به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی حکومه‌تی کاتی ئه‌و وڵاته بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری و بنیاتنانه‌وه‌ی لیبیا.
هه‌وه‌ها بڕیاری دا بۆ پێکهێنانی شاندێکی نێردراو بۆ سه‌ردانی لیبیا.
ڕۆژی هه‌ینی له ته‌رابلس سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان چاوی به مسته‌فا عه‌بد الجلیلی ڕێبه‌ری ئه‌نجوومه‌نی کاتی لیبیا که‌وت .سه‌رۆکی وڵاته یه‌گرتووه‌کان براک ئۆباما به‌نیازه له هه‌فته‌ی داهاتوودا له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرك چاوی به جه‌لیل بکه‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژ . کۆشکی سپی ده‌ڵێت سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر پلانی ئه‌نجوومه‌نی کاتی لیبیا به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه بۆ قۆناغی دوای قه‌زافی.
له‌هه‌مان کاتدا جه‌نگاوه‌رانی سه‌ربه سه‌رۆکی پێشوو معه‌مه‌ر قه‌زافیی توانییان له ڕۆژی هه‌یندا پاشه‌کشه به جه‌نگاوه‌ره‌کانی ئه‌نجوومه‌نی کاتی بکه‌ن که هه‌وڵیان ده‌دا مۆلگه‌ی لایه‌نگرانی قه‌زافی له سرت و بن وه‌لید دهستبهسهرابگرن.
تائێستا جێگای قه‌زافی نه‌زانراوه، له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا زۆر له هاوڕێیان و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی بۆ ووڵاتی دراوسێ هه‌ڵاتوون.
ڕۆژی هه‌ینی ووڵاتی نه‌یجه‌ر ووتی ساعدی کووڕی قه‌زافی به‌ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌هێڵێته‌وه و چیدی بۆ لیبیا ناگه‌ڕێته‌وه.