سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشی کرده سه‌ر سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و گوتی سه‌رده‌می دکتاتۆره‌کان به‌سه‌رچوو
سه‌رۆکی فهڵهسـتنیـیهکان مه‌حمود عه‌باس به‌ڵێنی داوه که‌وا هه‌فته‌ی داهاتوو داوای ئهندامێتیـیهکی ته‌واوی فه‌ڵه‌سـتین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا
هێزه‌کانی حکومه‌تی کاتی لیبیا هێرشیان بۆ ناو شـارۆچکه‌ی به‌نی وه‌لید بردووه و ئێسـتا له شه‌ڕێـکی تونددان له شـارۆچکه‌ی سـرتی شوێنی له‌دایکبووی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی
هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش په‌لاماری ئه‌و خهڵـکانهیان داوه که له پاش نوێژی هه‌ینی ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به حکومه‌ت. له ئاکامدا به لای که‌م 15 که‌س کوژراون
سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن به‌ڵێنی دا یارمه‌تی بدات له ده‌سـتگیرکردنی ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و هه‌روه‌ها له ڕاپـێچکردنی بۆ به‌رده‌م دادگا
لیۆن په‌نێتا ڕۆژی چوارشه‌ممه پاکسـتانی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌رچیـیه‌ک بتوانێت ده‌یکات بۆ به‌رگریکردن له دژی میلیتانه‌کانی بنکه له پاکسـتان که هێرش له ئه‌فغانسـتاندا ئه‌نجامده‌ده‌ن
رێکخراوی HRW هانی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان ده‌دات هه‌وڵی زیاتری خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماکانی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی خۆی بسه‌لمێنێت
به‌رپرسانی پۆلیس له به‌ریتانیا ده‌ڵێن پیاوێکیان ده‌ستگیرکردووه به تۆمه‌تی ساخته‌کاریه‌کی بازرگانی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن گوایه به بڕی نزیکه‌ی 2 ملیار دۆلار له‌سه‌ر بانقی UBS که‌وته‌وه
به‌رپرسێکی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ڵێت ئه‌وان له هه‌فته‌ی داهاتوودا داوای خۆیان بۆ دانپیانان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینیدا پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن
له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له ده‌می پرسه‌یه‌کدا له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای پاکستان ، 25 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه
ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆنی سوری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێـکی نیشـتیمانی ڕاده‌گه‌یه‌نن له پـێناو ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بخه‌نه ڕوو
سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌وڵه‌کانی چڕترکردووه‌ته‌وه بۆ یارمه‌تیدان له ئازادکردنی دوو شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی له ئێران‌دا زیندانی کراون
باڵیۆزی سوریا بۆ کۆمکاری عه‌ره‌ب یوسف ئه‌حمه‌د ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌بارت به سوریای ڕه‌تکردووه‌ته‌وه و به کارێـکی دوژمنکارانه و بێ سوودی ناوبردووه
ده‌زگای دادی ئێران ده‌ڵێت هیچ بڕیارێـک سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئازادکردنی ئه‌و دوو شـاخه‌وانه ئهمهریکایییه نه‌دراوه که به سیخوڕێتی له ئێران تاوانبارکراون
له ناوچه‌ی باکوری ڕۆژئاوایی پاکستان، میلیتانه گومانباره‌کانی تالیبان 3 کاربه‌ده‌سـتی بواری زانیاری پاکستانیان کوشت
به‌ڕێز موسـته‌فا عه‌بدولجه‌لیل ڕۆژی چوارشه‌ممه له ته‌رابلوسی پایته‌خت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جێفری فێڵتمان جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـک کۆبووه‌وه
ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری تورکیا گوتی وڵاته‌که‌ی هه‌رچیـیه‌ک به پـێویستی بزانێت بکرێت بۆ شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد ده‌یکات
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک هێرش له وڵاته‌که‌دا به لای که‌م 17 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سی دیکه برینداربوون و له نێویاندا پـۆلیس و سه‌رباز هه‌ن
دانیشـتوانی یه‌ک له دوا مۆڵگه‌کانی ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕۆژی سێشه‌ممه شـاره‌که‌یان چۆڵ کرد، له‌و ده‌مه‌ی ناتۆ و هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کاتی لیبیا به‌رده‌وامبوون له هێرشه‌کانیان
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ئه‌و خۆشـحاڵه به‌و لێـدوانه‌ی سه‌رۆکی ئێران داویه‌تی و تیایدا گوتوویه‌تی ئه‌و دوو شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی به سیخوڕێتی تاوانبارکراون، به‌م نزیکانه ئازاد ده‌کرێن
زیاتر نیشـان بده