پـۆلیسی ئه‌ڵمانی زانکۆیه‌کی له به‌رلین چۆڵکرد که بڕیاربوو سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول له‌وێ وتارێـک پـێشـکه‌ش بکات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئاگاداریـیهک که ئاماژه‌ی به بوونی بۆمبێـک له زانکۆکه‌دا ده‌کرد.
بڕیاربوو ڕۆژی دووشه‌ممه عه‌بدوڵڵا گول سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌ڵمانیا له زانکۆی Humboldt وتارێـک پـێشـکه‌ش بکات، وه‌لێ پـۆلیس به‌رنامه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و داوای له خه‌ڵـکی کرد شوێنه‌که چۆڵ بکه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت پـێشـتر عه‌بدوڵڵا گول له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌ڵمانی کرستیان ۆڵف کۆبووه‌وه و پـێی گوتووه تورکیا ده‌توانێت هاوکاریـیه‌کی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا بکات.
تورکیا هیواداره بچێته ناو یه‌کێتی ئه‌وروپاوه، وه‌لێ پـرسیار زۆرن ده‌رباری لێهاتووهیهکانی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه. ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هاوکاریـیه‌کی تایبه‌تی تورکیا بکرێت له بری ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ته‌واوی بدرێتێ.