به‌رپرسانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌مه سه‌رۆك باراک ئۆباما داوا ده‌کات ڕێژه‌یه‌کی نوێ بۆ که‌مترین ئاستی باج بۆ ملێۆنێره‌کان دابنرێت، وه‌ك به‌شێك له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کورتی بودجه.
به‌رپرسان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی ناسراوه به" ڕێنمایی به‌فت " به‌شێکه له پلانی درێژخایه‌نی سه‌رۆك بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کورتی بودجه و ئامانجی ئه‌وه‌یه دڵنیابوون هه‌بێت له‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار ساڵانه ده‌ستکه‌وتیان ده‌بێت ڕێژه‌ی که‌مترین ئاستی بودجه بده‌ن هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی چینی مامناوه‌ند ده‌یدات.
ئه‌م پێشنیاره له ناو‌ی وه‌گه‌ڕخه‌ری سه‌رمایه ملیاردێر وارن به‌فته‌وه هاتووه که به ئاشکرا نیگه‌رانی ده‌ربڕی به‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له دانی باجدا به حکومه‌تی فیدراڵ که‌متر له داهاتیان ده‌ده‌ن وه‌ك له‌وه‌ی چینی مامناوند ده‌یدات. ده‌ڵێت چونکه باجی سه‌ر داهاتی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان که‌متره له‌وه‌ی سه‌ر موچه‌خۆر و کرێـکاره.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت ئه‌م پێشنیاره شیانی هه‌یه سه‌رباری ئه‌و 447 ملیار دۆلاره بێت که سه‌رۆك پێشنیاری کردووه له داهاتی نوێی باجدا بێت وه‌ك به‌شێك له پلانه‌که‌ی به ئامانجی دروستکردنی ده‌رفه‌تی کار و بوژانه‌وه‌ی ئابووری چه‌قبه‌ستووی وڵاته‌که‌یه.
کۆماریـیه‌کان که کۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌که‌ن، چه‌ند جارێك گوتوویانه ئه‌وان پشتیوانی هیچ زیادبوونێکی باج ناکه‌ن. داوش ده‌که‌ن له‌بری ئه‌وه خه‌رجی حکومه‌ت زیاتر که‌مبکرێته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کورتی بودجه.