بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان، نپاڵ و چه‌ند به‌شێکی تری هه‌رێمه‌که‌ی داوه، 18 که‌سی کوشتووه و زیانی له بینا و خانوبه‌ران داوه و ترسی له ناو خه‌ڵکه‌دا دروست کردووه.
بومه‌له‌رزه‌که که هێزی 6.9 بوو و ناوه‌نده‌که‌ی له پارێزگای سیککمی هیندستان بوو. به پێی کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئه‌م پارێزگایه، به هۆی به‌سه‌ریه‌ک داته‌پینی خان‌و و بینا به لای که‌م 5 که‌س له‌وێ کوژراو‌ن و زیاتر له 50 که‌سیش برینداربوون.
کاربه‌ده‌ستانی هیندستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن که‌سێک له په‌یوه‌ندی به هاتنی بومه‌له‌رزه‌که له پارێزگای بیهار و نه‌فه‌رێکی تر له پارێزگای به‌نگاڵی ڕۆژئاوا کوژراو‌ن. له پایته‌ختی هیندستان، له وڵاتانی دراوسێی وک به‌نگلادیش، بۆهتان و نیپاڵیش هه‌ست به بومه‌له‌رزه‌که کرابوو.
کاربه‌ستانی نیپاڵ ده‌ڵێن 5 که‌س کوژراو‌ن که 3 یان دانیشتوانی که‌تمه‌ندوی پایته‌ختی وڵاتن، له‌وه‌ێ دیواری باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا که‌وته‌خوارێ و له‌ئاکام مۆتۆرسوارێک، کچی 8 ساڵانه‌ی و نه‌فه‌رێکی تریش کوژرا.