فه‌ڕه‌نسا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌وڵدان له ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویه‌ی حکومه‌تی سوریا ده‌یکات به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت.
ئالان ژوپـپێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا رۆژی دووشه‌ممه گوتویه‌تی بێده‌نگی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بێویژدانیـیه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی دژی مرۆڤایه‌تی ده‌کرێن له سوریادا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌شڵێت هه‌روادێ و ئیدانه‌کردنی ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دات له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی زیاد ده‌کات ، به‌ڵام هێشتا کار و هه‌ڵوێستی زیاتر ماوه بکرێت.
کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ده‌ڵێن هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش به سێرگیێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیای گوتووه پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بێته ده‌نگ و هه‌روه‌هاش گوتویه‌تی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له سوریا ڕووده‌ده‌ن هیچ بیانویه‌ک هه‌ڵناگرن.
ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاندووه تا ئێستا به‌لانی که‌م 2700 که‌س له‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویانه‌ی سوریادا کوژراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 100 که‌سیان منداڵن.
چالاکوانانی سوریایش ده‌ڵین ڕۆژی دووشه‌مه هێزه ئاسایشیه‌کانی سوریا له ناوجه‌رگه‌ی هه‌رێمی حومس پاش هێرشکردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران 5 که‌سیان کوشتووه.