ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت بۆ 3 ڕۆژه خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م کارگه‌ی دروسـتکردنی پلێتی به‌رهه‌مهێنه‌ری وزه‌ی ئه‌لیکتریک به تشکی خۆر له رۆژئاوای چین ده‌واریان هه‌ڵداوه و کارگه‌که به پـیسکردنی ژینگه تۆمه‌تبارده‌که‌ن که نه‌خۆشی شیرپه‌نجه لێـده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاژانسی شینخوا گوتیشی نزیکه‌ی 500 خۆپیشانده‌ر له شاری هاینینگ له ناوچه‌ی چیانگ بۆ زیاتر له 3 ڕۆژه گردبوونه‌ته‌وه و داوای ڕوونکردنه‌وه ده‌که‌ن له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌کی زۆر له ماسیـیه‌کانی ڕووبارێک نزیك له کارگه‌که.
گوندنشینانی گوندی هۆنگیشیا که به‌شێکه له ناوچه‌ی هاینینگ ده‌ڵێن پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌که‌یان له ئاکامی پیشه‌سـازی بۆته هۆی به‌لانی که‌مه‌وه 31 حاڵه‌تی شیرپه‌نجه له گونده‌که‌یاندا.
شینخوا گوتیشی خۆپیشانده‌ران چوونه‌ته کارگه‌ی ژینکۆوه بۆ دروسـتکردنی پلێتی وزه‌ی خۆر و نووسینگه‌کانیان تاڵان کردووه و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌کانیان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه به‌زۆر وه‌ده‌رنرێن.