سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داوای له سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کرد بوه‌ستێت له کوشـتنی خه‌ڵکی خۆی
نوێنه‌ری ئێران له ڕێـکخراوی ئۆپـیک OPEC محه‌مه‌د عه‌لی خه‌تیبی وڵاته عهرهبـیهکانی دراوسێی ئاگادارکردۆته‌وه له‌وه‌ی هه‌نارده‌کانی نه‌وتی خاویان زیاد نه‌که‌ن
سه‌رۆک باراک ئۆباما به‌ڵێنی کۆمه‌کی نوێی به‌و کۆمپانیایانه دا که ده‌رفه‌تی کار له ووڵاتهیهکگرتوهکاندا ده‌ره‌خسێنن، گوتیشی به‌نیازه سزای ئه‌و کۆمپانیایانه بدات که کار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌به‌ن
قه‌ته‌ر ده‌ڵێت باشتره هێزی عه‌ره‌بی ڕه‌وانه‌ی سوریا بکرێت بۆ ڕاگرتنی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت که هه‌تا ئێسـتا بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به هه‌زاران که‌س
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی‌دا له شـاری به‌سـره‌ی باشوری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 53 که‌س کوژراون و 100 که‌سی دیکه برینداربوون
که‌سایه‌تی ناسراوی ئۆپـۆزسیۆنی میسر و براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ بۆ ئاشـتی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ده‌ڵێت خۆی بۆ پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که کاندید ناکات
کاربه‌ده‌سـتانی ئیتاڵیا ده‌ڵێن که‌شـتیـیه‌کی گه‌شتوگوزاری که به " کروز" ده‌ناسرێت لایه‌کی نوقمی ئاو بووه و له ئاکامدا 3 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و نزیکه‌ی 70 که‌سی دیکه بێ سه‌روشوێنن
له میانه‌ی شاڵاوێـکی سه‌رانسه‌ری له تورکیا هێزه‌کانی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به لای که‌م 33 که‌سیان ده‌سـگیرکردووه به تۆمه‌تی پـشـتیوانیکردن له پارتی کرێکارانی کوردسـتان
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگاهی دا که‌وا ڕه‌نگه سوریا به‌ره‌و جه‌نگێـکی نێوخۆ ملبنێت. ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی به هه‌زاران له هاوڵاتیانی سوری بۆ پـشـتیوانیکردن له سوپای ئازادی سوریا ڕژانه نێو جاده و بانه‌کانه‌وه
به‌رپرسانی پـۆلیسی تایلاندی ده‌ڵێن ئه‌وان وا سه‌رگه‌رمی لێکۆڵینه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌کی لوبنانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تێرۆرستی له بانکۆکی پایته‌ختی وڵات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی، تۆکیۆ هێشتا بڕیاری نه‌داوه که ئایا هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانی راگرێت یان نا
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له زاری کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌مه‌ریکایـیه‌وه که ناوی ئاشکرا نه‌کرد ڕایگه‌یاندووه واشنتن په‌یامێکی بۆ ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی ناردووه
تاڵیبان ده‌ڵێت باڵه سیاسیـیه‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ وتووێژکردن به مه‌به‌سـتی کۆتاییهێنان به شه‌ڕ له ئه‌فغانسـتاندا
هه‌تا دێت چاودێرانی زیاتری کۆمکاری عه‌ره‌بی سوریا به‌جێده‌هێڵن، وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی سه‌رکوتکردنی خوێناوی ده مانگه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئۆپۆزسیۆنی سوری له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه
حکومه‌تی بورما رێکهوتنـنامهیهکی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ گروپێکی سه‌رهه‌ڵداوانی سه‌ره‌کی وڵاتی مۆرکردووه، ئه‌و کاره‌ی که پـێده‌چێت پـێشـڕهوییهکی مه‌زن بێت له هه‌وڵه‌کان بۆ کۆتاییهێنان به 63 ساڵ له یاخیبوون
دیپـلۆماتانی یه‌کێتی ئهوروپاڕایانگهیاند حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا خه‌ریکه ده‌گه‌نه ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به گه‌مارۆی که‌رتی نه‌وتی ئێرانی که مۆڵه‌تی شه‌ش مانگ ده‌داته کۆمپانیـیهکان
رێکخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت کۆمه‌کی مرۆیی بۆ 1.1 ملیۆن سۆماڵی راگرتووه ، ئه‌مه‌ش به هۆی په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ئه‌لشه‌بابه‌وه هه‌یه
حکومه‌تی ژاپـۆنی به‌ڵێنی داوه بڕی هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانی که‌مبکاته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک پـشـتیوانکردنی له سـزاکانی ئه‌مه‌ریکای سه‌پـێندراوی سه‌ر ئێران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له مه‌یدانی ئه‌مه‌ویـین له ناوه‌ندی دیمه‌شقی پایته‌خت قسه‌ی بۆ به‌شـداربووانی خۆپـیشــاندانێـک کرد که سـازکرابوو بۆ پـشـتیوانیکردن لێی
ڕه‌نگه وڵاتی ئه‌ڵمانیا دووچاری سـسـتی ئابوری بـبێته‌وه له ده‌مێـکدا له سێ مانگی کۆتایی سـاڵی 2011 دا ئابوری وڵاته‌که به ڕێژه‌ی 0.25 % که‌می کردووه
زیاتر نیشـان بده