دیپـلۆماتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا خه‌ریکه ده‌گه‌نه ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به گه‌مارۆی که‌رتی نه‌وتی ئێرانی که مۆڵه‌تی شه‌ش مانگ ده‌داته کۆمپانیـیهکان بۆ کۆتاییهێنان به کۆنتراکته‌کانیان له‌گه‌ڵ تاران‌دا.
یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕه‌نگه هه‌روه‌ها ڕێـگه بدات کۆمپانیـیهکانی ئێرانی قه‌رزه‌کانیان بده‌نه‌وه به کۆمپانیا ئه‌وروپایـیه‌کان به شێوه‌ی نه‌وتی خاو له بری پاره که پـێشـنیاره‌که له لایه‌ن ئیتاڵیاوه پـێشـکه‌ش کراوه.
هه‌ر 27 وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا به بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه قایل بوون، به‌ڵام حکومه‌ته‌کان مشت‌ومڕ ده‌که‌ن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سـزایانه که‌متر زیانمهندبێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی کێشه‌ی دارایی‌یان هه‌یه و پـشـت به نه‌وتی خاوی ئێران ده‌به‌سـتن، وه‌ک یۆنان و ئیتاڵیا و ئیسپانیا.