ڕه‌نگه وڵاتی ئه‌ڵمانیا دووچاری سـسـتی ئابوری بـبێته‌وه له ده‌مێـکدا له سێ مانگی کۆتایی سـاڵی 2011 دا ئابوری وڵاته‌که به ڕێژه‌ی 0.25 % که‌می کردووه.
ئابوری‌ناسان له‌وه ده‌ترسن له سێ مانگی یه‌که‌می سـاڵی 2012 ئابوری دووچاری ئه‌م دابه‌زینه بـبێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نووسینگه‌ی ئاماری ئه‌ڵمانی ئه‌م هه‌واڵه ئابوریـیه‌ی خسته ڕوو و ده‌ڵێت سه‌رباری دابه‌زینی بواری ئابوری له سێ مانگی کۆتایی سـاڵی 2011 دا، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشـتی ئابوری ئه‌ڵمانیا به ڕاده‌ی 3% گه‌شه‌ی کردووه.
ئه‌م ڕاده‌یه‌ش هه‌ر بریتیـیه له دابه‌زین به به‌راورد به سـاڵی 2010 وه که ئابوری به ڕاده‌ی 3.7% گه‌شه‌ی کردبوو.
نووسینگه‌ی ئاماره‌کان ده‌شڵێت دواترین گه‌ش به هۆی بواره‌کانی کڕین و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌وه ڕوویداوه. ئابوری ئه‌ڵمانیا به زۆری پابه‌نده له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردن.
ئابوریناسانی بانکی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانی پـێشـبینی ده‌که‌ن له سـاڵی 2012 دا گه‌شه‌ی ئابوری که‌متر بـبێته‌وه بۆ ئاستی 0.6% ، ئه‌مه‌ش له ده‌مێـکدا که نیگه‌رانی هه‌یه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئابوری وڵاتانی ئه‌وروپا که دراوی یورۆ به‌کارده‌هێنن. هاوکات پـێشـبینی ده‌کرێت ئاستی گه‌شه‌ی ئابوری له سـاڵی 2013 دا به ڕاده‌ی 1.8% بهرزبـبێتهوه.