حکومه‌تی بورما رێکه‌وتنـنامه‌یه‌کی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ گروپێکی سه‌رهه‌ڵداوانی سه‌ره‌کی وڵاتی مۆرکردووه، ئه‌و کاره‌ی که پـێده‌چێت پـێشـڕه‌وییه‌کی مه‌زن بێت له هه‌وڵه‌کان بۆ کۆتایی‌هێنان به 63 ساڵ له یاخیبوون.
ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه به‌رپرسانی حکومه‌تی بورمی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له شاری پانی پایته‌ختی ستانی کارین له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی کارین رێکه‌وتن و نامه‌که‌یان مۆرکرد.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه گروپی سه‌رهه‌ڵداوانی کارین ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی باشوری خۆرهه‌ڵاتی بورما چالاکی ده‌که‌ن له پـێناو به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆنۆمی له دژی هێزه‌کانی حکومه‌تی بورمیدا جه‌نگاون، واته دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی بورما له ساڵی 1948 دا سه‌ربه‌خۆیی له به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێنا.
هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانی گروپی یه‌کێتی نیشتیمانی کارین گوتیان ئه‌م پێشـڕره‌ویـیه کارێکی پۆزه‌تیڤه، به‌ڵام هاوکات ئاگاهی ئه‌وه‌یشیان دا که به‌ستنی یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی بورمیدا ناتوانێت کۆتایی به ده‌یان ساڵی جه‌نگ بهێنێت.
هاوکات گروپی ئاماژه‌پێدراو ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌ته‌کانی حکومه‌تی بورما له دژی یاخیبووان که تیایاندا مافه‌کانی مرۆڤ پێشێلکراون، وه‌کو کارپێکردنی به زۆره‌ملێ و تاڵانکاری و وێرانکردنی خانووبه‌ره. هه‌روه‌ها گروپی سه‌رهه‌ڵداوانی ئاماژاپێدراو ده‌شڵێن که به هه‌زاران له گوندنشینانان له‌به‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان و ده‌بازبوونیان له شه‌ڕوپێکداداندا، ناچاربوون له زێدی خۆیان هه‌ڵبێن.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه له مانگی سێی ساڵی پاره‌وه سه‌رۆکی سیڤیلی وڵات زنجیره‌یه‌ک کاری چاکسازی کردووه، له‌وانه ده‌ستکردنه‌وه به دیالۆگ له‌گه‌ڵ گروپی ئۆپۆزیسیۆنی وڵات‌دا.