سه‌رۆک باراک ئۆباما به‌ڵێنی کۆمه‌کی نوێی به‌و کۆمپانیایانه دا که ده‌رفه‌تی کار له ووڵاتهیهکگرتوهکاندا ده‌ره‌خسێنن، گوتیشی به‌نیازه سزای ئه‌و کۆمپانیایانه بدات که کار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌به‌ن.
له گوتاری هه‌فتانه‌یدا که له ڕادیۆ و ئینته‌رنێته‌وه بڵاوکرایه‌وه، سه‌رۆک ئۆباما گوتی "پشنیاری نوێ ده‌خاته ڕوو بۆ پاداشـتکردنی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی کاری دوروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار و وه‌گه‌ڕخستن له نێو ئه‌مه‌ریکادا. له هه‌مان کاتیشـدا پـێشـنیار ده‌کات که‌مکردنه‌وه‌ی باج بۆ ئه‌و کۆمپانیایانه نه‌مێنێت که ده‌رفه‌ته‌کانی کار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌به‌ن.
پێشتر ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆک له کۆشکی سپی به گردبوونه‌وه‌یه‌کی گوت " دڵنیابن حکومهتێكتان هه‌یه هه‌موو هه‌وڵێک له توانادا هه‌بێت ده‌یدات بۆ یارمه‌تیدانی ئێوه تاوه‌کو سه‌ربکه‌ون."
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما پێشنیاری کرد چاکسـازی له 6 ده‌زگای بازرگانیدا بکرێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بیرۆکراتیه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان به شێوه‌یه‌کی باشتر له لایه‌ن ده‌زگاکانی حکومه‌ته‌وه.
له گوتاری هه‌فتانه‌ی کۆماریـیه‌کاندا، سیناتۆر (جان هاڤین) نوێنه‌ری ستانی داکۆتای باکور ، سه‌رزه‌نشتی سه‌رۆکی کرد به‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هێڵی لووله‌ی (کی ستۆن ئێکس ئێڵ) نه‌داوه.
پرۆژه‌که ده‌ڵێت هه‌زاران ده‌رفه‌تی کار ده‌ڕه‌خسێنێت و به هه‌زاران به‌رمیله نه‌وت له که‌نه‌داوه بۆ پاڵاوگه‌کانی نه‌وت له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هاورده‌ده‌کات، به تایبه‌تی بۆ (مۆنتانا) ئه‌و ستانهی (هاڤین) لێ له‌دایکبووه، به‌مه‌ش پشتبه‌ستنی ئه‌مه‌ریکا به نه‌وتی بیانی که‌م ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆباما ده‌ڵێت بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌که‌دا کاتی زیاتری ده‌وێت.