سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگاهی دا که‌وا ڕه‌نگه سوریا به‌ره‌و جه‌نگێـکی نێوخۆ ملبنێت. ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی به هه‌زاران له هاوڵاتیانی سوری بۆ پـشـتیوانیکردن له سوپای ئازادی سوریا ڕژانه نێو جاده و بانه‌کانه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سـکرتێری کۆمکاری عه‌ره‌ب له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سوشیه‌تد پـرێس و هه‌روه‌ها ده‌زگای ته‌له‌فیزیۆنی میسری ئه‌م لێـدوانه‌ی دا، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌نگی پـشـتگیری خۆیان بۆ سوپای ئازادی سوریا ده‌رده‌بڕی، ئه‌و سوپایه‌ی که زۆربه‌یان له سه‌ربازانی پـێشـوو و هه‌ڵگه‌ڕاوان له سوپای به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د پـێـکهاتوون.
چالاکوانان ده‌ڵێن نزیکه‌ی 20 هه‌زار که‌س له شـارۆچکه‌ی ئه‌ریحه‌ی باکوری پارێزگای ئیدلب گردبوونه‌وه.
ده‌سـته‌ی چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن سه‌ربازانی هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتڕێژیان له خۆپـیشـانده‌رانی گردبووی شـارۆچکه‌که کرد و له ئاکامدا یه‌ک که‌س گیانی له‌ده‌سـتداوه.