قه‌ته‌ر ده‌ڵێت باشتره هێزی عه‌ره‌بی ڕه‌وانه‌ی سوریا بکرێت بۆ ڕاگرتنی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت که هه‌تا ئێسـتا بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به هه‌زاران که‌س.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا که ئه‌مڕۆ شه‌ممه له که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBS ی ئه‌مه‌ریکایی بڵاوکرایه‌وه میری قه‌ته‌ر شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال ثانی گوتی پـێویسته هێزی عه‌ره‌بی ڕه‌وانه‌ی سوریا بکرێت بۆ ڕاگرتنی ئه‌و کوشـتنکاریـیه‌ی له‌و وڵاته‌دا ده‌کرێت.
ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره ڕێبه‌ری وڵاتێـکی عه‌ره‌بی پـێشـنیارێـکی له‌و جۆره به ئاشـکرایی بکات.
ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌ی میری قه‌ته‌ر پاش ئه‌وه هات که ژماره‌یه‌ک له چاودێرانی عه‌ره‌ب له سوریا کشـانه‌وه و گوتیان کاره‌که‌یان نه‌بووه‌ته مایه‌ی ڕاگرتنی توندوتیژیـیه‌کان و حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وامه له کوشتن و بڕینی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌ی.