ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی‌دا له شـاری به‌سـره‌ی باشوری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 53 که‌س کوژراون و 100 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که له نزیـک خاڵێـکی پـشـکنینی سه‌ر ڕێی مه‌زارێـکی شیعه‌کاندا بووه، له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی بۆ به‌شـداریکردن له ڕێوڕه‌سمی سـاڵانه‌ی چله‌ی ئیمام حسێن ده‌چوون.
ئه‌م هێرشه له کاتێـکدا ڕوویدا که ڕێ‌وشـوێنی توندی ئاسایشی له ناوچه شیعه ئاینزاکانی وڵاته‌که به‌و بۆنه‌یه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌تای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کشـاونه‌ته‌وه گرژی نێوان شیعه و سووننه‌کان زیادیکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:17 خوله‌كه.