رێکخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت کۆمه‌کی مرۆیی بۆ 1.1 ملیۆن سۆماڵی راگرتووه ، ئه‌مه‌ش به هۆی په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به گروپی ئیسلامی ناسراو به ئه‌لشه‌بابه‌وه هه‌یه که نه‌یانهێشـتووه کۆمه‌ک بگاته ناوه‌ند و هه‌روه‌ها به‌شه‌کانی باشوری سوماڵ.
رێکخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت له ناوه‌ڕاستی مانگی دوازده‌ی ساڵی رابردووه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی رێگه‌یان نه‌داوه کۆمه‌کی خۆراک و هه‌روه‌ها تۆ‌و بگاته نزیکه‌ی 240 هه‌زار که‌س له ناوه‌ڕاست ناوچه‌کانی شه‌بیله و گالگوداد .
پاتریک ڤیاڵ سه‌رۆکی خاچی سوور له سۆماڵ گوتی راگرتنی ناردنی کۆمه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی کاربه‌ده‌ستان له نه‌وچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی گروپی ئیسلامی ئه‌لشه‌باب رێگه ده‌ده‌ن کۆمه‌کی مرۆیی به‌بێ گرفت و ئازادانه بگه‌یه‌نرێنه ناوچه‌کان.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه گروپی ئیسلامی ئه‌شه‌باب رێگه‌یان له زۆربه‌ی گروپه‌کانی کۆمه‌کی مرۆیی گرتووه هه‌تا کار له‌و ناوچانه‌دا بکه‌ن که له‌ژێر کۆنترۆلی خۆیاندایه، رێکخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کێکه له‌و چه‌ند ئاژانسانه‌ی کۆمه‌ک و هاوکاری مرۆیی ئه‌و ناوچانه‌ی سۆماڵ ده‌کات، ئه‌وانه‌ی دووچاری وشه‌که ساڵی بوونه‌ته‌وه.